فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی نوێیان ره‌وانه‌ی سنوری قه‌زای حه‌ویجه كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له رزگاركردنی ناوچه‌كاندا بكه‌ن
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانیان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی مهكحولو باشوری شه‌رگات كردوه‌و به‌ئاراسته‌ی ده‌شتاییه‌كانی حه‌ویجه پێشڕه‌ویی ده‌كه‌ن
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌نیازن، رێگاكانی نێوان خۆرئاوای پارێزگای نهینهواو ناوچه‌كانی باكوری سه‌ڵاحه‌دین‌و خۆرئاوای كه‌ركوك، له تیرۆریستانی داعش دابخه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ئه‌ركی پاراستنی ناوچه‌كانی خۆرئاوای حه‌ویجه‌ی به‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سپاردوه.
راگه‌یاندنی جه‌نگی رونیكردۆته‌وه، ئاماده‌كاریی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی حه‌ویجه‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ته‌واو بوه‌و چاوه‌ڕوانی كاتژمێری سفرن، بۆ هێرشكردنه سه‌ر پێگه‌و سه‌نگه‌ره‌كانی داعش.